AM:12:12:30/03/2026
1072 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەشتی نیسان وەك دوا وادە دیاریكراوە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆمارو سەرۆکوەزیران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراكسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند، بە ئیرادەیەکی بەهێزو هەوڵی دڵسۆزی پەرلەمان، ئەمڕۆ بە دانانی ٨ـی نیسان وەک دوا وادە دیاریكرا بۆ یەكلاكردنەوەی شایستە پەكخراوەكان (پۆستی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار).
ئەم لێدوانە
دوای کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهانگی بوو بۆ تاوتوێکردنی کۆبوونەوەی
پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.