سەردێڕ:

سبەینێ لەم ناوچەیە دەست بە دابەشکردنی غازی ماڵان دەکرێت

PM:03:54:27/03/2026

22484 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشكردنی ٣٠ هەزار بتڵ غازی ماڵان دەکرێت بە سیستەمی کارتی ئەلکترۆنی.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، سالار محەمەد، لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی هەولێر وتی، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بڕی ٣٠ هەزار بتڵ غازی ماڵان بە سیستمی کارتی ئەلکترۆنی.

وتیشی، لە سەرجەم ناحیە و ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەشدەکرێت بە سیستەمی کارتی ئەلکترۆنی.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە قەیرانی غاز بەردەوامە و نرخی غاز رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بتڵێک غاز نرخەکەی لە نێوان ٢٥ تا ٣٠ هەزار دیناردایە، هاوڵاتییان و کاسبکاران دەڵێن ئەم بەرزبوونەوەی نرخە کاریگەری لەسەر کار و کەسابەتیان هەیە.













گەلەری