PM:11:23:25/03/2026
16588 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە، لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکاندا بکرێتە پشووی فەرمی و دەوامکردن رابگیرێت. هاوکات پشووەکە تەنها لە عێراقە و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوێکی ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەم بڕیارە بەهۆی “خراپی دۆخی کەشوهەواوە” دراوە کە پێشبینی دەکرێت ناوچە جیاجیاکانی وڵات بگرێتەوە.
لە بڕیارەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە، پشووەکە هەموو دامەزراوە فەرمییەکان دەگرێتەوە، تەنیا ئەو فەرمانگە
و دامەزراوە خزمەتگوزارییانە نەبێت کە پێویستە لە ئەرکەکانیاندا بەردەوام بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی
هەر حاڵەتێکی کتوپڕ.
هاوکات پشووەکە
هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، هەر دوێنێش وەزارەتى پەروەردەى عێراق جگە لە سبەینێ، ئەمڕۆشى
کردبوو بە پشوو لەسەرجەم قوتابخانەکان.