PM:12:15:26/03/2026
17888 جار خوێندراوەتەوە
بەرەبەیانى ئەمڕۆ مەبەست سەردار، رۆژنامەنووس و میدیاکار بە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ، لە شارى سلێمانى گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەبەست سەردار، رۆژنامەنووس و میدیاکار بە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە کاتژمێر ٢ـی بەرەبەیان روویداوە.
هاوکات، مەبەست
سەردار، میدیاکار و رۆژنامەنووسێکى گەنج و چالاکى شارى سلێمانى بوو، یەکێک بوو لە وێنەگرە چالاک و
دڵسۆزەکانی بواری راگەیاندن و ماوەی چەند ساڵێکە وەک رۆژنامەنووس و وێنەگر لە
چەندین دەزگای میدیایى کارى کردووە.