PM:11:50:25/03/2026
680 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی جەنگی دژی ئێران و داخستنی گەروی هورمز، عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی لە كێڵگەكانی باشوور بە رێژەی ٨٠٪ كەمكردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سێ لێپرسراوی كەرتی وزەی عیراقەوە ئاشكرایكرد، بەهۆی داخستنی گەروی هورمز و وەستاندنی هەناردەی نەوت لەو رێگایەوە، بڕی نەوتی كۆگاكراو لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،
بەهۆی زۆری بڕی نەوتی كۆگاكراو، حكومەتی عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی لە كێڵگەكانی
باشوور بە رێژەی ٨٠٪ كەمكردووەتەوە و لەئێستادا رۆژانە تەنها نزیكەی ٨٠٠ هەزار بەرمیل
نەوت بەرهەمدەهێنرێت، لەكاتێكدا پێشتر رۆژانە نزیكەی ١.٣ ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنرا.
باسی
لەوەشکردووە، عێراق داوای لە كۆمپانیای 'بی پی' بەریتانی كردووە بەرهەمهێنانی نەوت
لە كێڵگەی نەوتی رومێلە لە ٤٥٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٣٥٠ هەزار بەرمیل كەمبكاتەوە،
داوای لە كۆمپانیای "ئینی" ئیتاڵیش كردووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی
نەوتی زوبێر لە ٣٣٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٢٦٠ هەزار بەرمیل كەمبكاتەوە.