سەردێڕ:

یەکێتی مامۆستایان لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکان؛ زانیاری بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا دەکات

PM:03:58:26/03/2026

60572 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵسەنگاندنی تەواو بکەن بۆ بارودۆخەکە و ئەوکاتە بڕیار بدەن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەڕمی یان درێژکردنەوەی پشووەکان، لەو بارەیەوە راپرسییەکیان دەستپێکردووە و سبەینێ ئەنجامەکەی بە فەڕمی رادەگەیەنن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان ئەوان دەیانەوێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵسەنگاندنی تەواو بکرێت و دواتر بڕیار بدەن، هەروەها داوا دەکەن سەلامەتی مامۆستایان و خوێندکاران لە پێش هەموو شتێکەوە بێت لەو بڕیارەی کە دەدرێت.

وتیشی، لەو بارەیەوە لە چەند رۆژی رابردوودا راپرسییەکان دەستپێکردووە، بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەڕمی یان درێژکردنەوەی پشووەکان، سبەینێ راپرسیەکە کۆتایی دێت و ئەنجامەکەی بە فەڕمی رادەگەیەنرێت.













گەلەری