سەردێڕ:

لەبارەی نرخی نان هۆشداری دەدرێتە نانەوخانەکان

PM:06:03:25/03/2026

5344 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشداری توند دەداتە خاوەنی نانەواخانەكانی شارەكە و دەڵێت، هەر نانەواخانەیەك نرخی نان گران بكات یان قەبارەی بچووك بكاتەوە سزا دەدرێت.


ئەڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە ئاگەدارییەكدا قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، ئاگەداری هەموو نانەوخانەكان دەكەین كە نرخی نان زیاد نەكەن و كێشی گونك كەم نەكەنەوە، ئەگەر نا تووشی سزا و لێپێچینەوەی توند دەبن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر نانەوایەك، هەشت نانی فرۆشت بە هەزار دینار، دەبێت كێشی گونكەكانی لە ٩٠ بۆ ٩٥ گرام كەمتر نەبێت و ئەگەر شەش نانی فرۆشت بەهەزار دینار دەبێت كێشی گونكەكانی لە ١٣٠ بۆ ١٣٥ گرام بێت.

هاوکات دووپاتیشی دەکەنەوە، هەر نانەوایەك كێشی ئەم گونكانە كەمكاتەوە لەهەر شوێنێك بێت، لێپێچینەوەی توندی لەگەڵدا دەكەن و لێی قبووڵ ناكرێت، چونكە ئەمە قوتی خەڵكە و هاوكاری زۆری نانەوخانەكان كراوە.













گەلەری