سەردێڕ:

شەوی رابردوو هێرشی درۆنی کرایە سەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر

AM:09:51:25/03/2026

1108 جار خوێندراوەتەوە

پریشکی هێرشەکانی شەڕەکە بۆ سەر هەرێم بەردەوامە و شەوی رابردوو هێرشێکی درۆنی کرایە سەر هەولێر و دوای تێکشکاندنی لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە، پاشماوەی درۆنە تێکشکێنراوەکە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە.


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕتی، شەوی رابردوو هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە توانراوە درۆنەکە تێکبشکێنرێت و پاشماوەی درۆنە تێکشکێنراوەکە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووەتە خوارەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆنەکەدا ئاگر لە باڵەخانەیەکی پرۆژەکە کەوتووەتەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.













گەلەری