PM:05:12:25/03/2026
1884 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکەین کە رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی ئەگەری روودانی لێزمەبارینی چڕ و بەخوڕ و تەرزە لە هەندێک جێگە، هەروەها روودانی هەورەبروسکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی باران لە چەندین شوێنی دیکە هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتی تایبەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان - بەشی پێشبینی، سەبارەت بەو گۆڕانکارییە خێرایەی بەسەر کەش و هەوادا دێت لە هەرێمی کوردستاندا.
دەشڵێت، ئاگاداری
شۆفێران دەکەین کە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە و هەینی ئەگەری بوونی لێزمەبارینی
چڕ و بەخوڕ و تەرزە لە هەندێک جێگاو هەورەتریشقە و بەرزبوونی ئاستی ئاوی باران لە
چەندین جێگادا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، باشتر و سەلامەت تر وایە شۆفێران خۆیان بەدووربگرن لە شۆفێری کردن لە
ڕێگاوبانەکانی دەرەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ڕوو
نەکەنە ناوچەکانی سەیرانگاکان و شاخاوییەکان.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەم کات و وەرزەدا کەش و هەوا هەمیشە ئەگەری گۆڕانکاری بەپەلە
و خێرای دەبێت، وە باشتر وایە هاونیشتیمانیان بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی شۆفێری
و گەشت و سەیران بکەن، وە بۆ هەرحاڵەتێکی هاوشێوە، ڕاگەیاندنەکانی هاتووچۆی پارێزگاکان
لە هەرێمی کوردستاندا هۆشیاری پێویست بڵاو دەکەنەوە.