سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە دوبز

PM:07:16:26/03/2026

1364 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشکرایە سەر فەوجی دووی، لیوای ٦١ـی حەشدی شەعبی لە ناو شاری دوبز و زیانی گیانی نەبووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، فەوجی دووی لیوای ٦١ـی حەشدی شەعبی لە ناو شاری دوبز بۆردومانکرا کە لە مەزهەبی سونەن.

وتیشی، بە دوو مووشەک بۆردومانی بارەگاکە کراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی نەبووە و ئەو شوێنەی بۆردومانکراوە نزیک بووە لە وێستگەیەکی غازی کلۆرەوە.














گەلەری