شەوی رابردوو هەرێمی کوردستان شەوێکی سەختی تێپەڕاند و بە زیاتر لە ٤٠ درۆن لەلایەن گروپە لەیاسا دەرچووەکانەوە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم بە ئامانجگیران و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی لە تۆپزاوا برینداربوون و مەسعود بارزانیش وتی، لەسەرەتای جەنگەکەوە ٤٥٠ جار هەرێمی کوردستان بە ئامانج گیراوە و لە کەرکوک و موسڵیش هێرشكرایە سەر حەشدی شەعبی و پۆلیسی عێراق، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، شەوی رابردوو ماڵی نێچیرڤان بارزانی بە سێ درۆن کرایە ئامانج.
پەیامنێری ئێن ئاڕتی وتی، شەوی رابردوو شاری هەولێر بە زیاد لە ١٠ درۆن هێرشکراوەتە سەری و بەشێکی زۆری درۆنەکان لە لایەن سیستمی بەرگری باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە تێکشكێنراون و درۆنێکیش لە گەڕەکی عەنکاوە کەوتووەتە خوارەوە و ماڵێک زیانی بەرکەوتووە و لە تۆپزاواش بەهۆی هێرشی درۆنییەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.
هاوکات
بەشێکی تری هێرشەکانی دوێنێشەو بۆ سەر ناوچەکانی دهۆک ، چیای مەقلوب، چیای کۆڕەک،
رۆڤیا، بەردەرەش، سنوری مەخمور، ئاکرێ،خەبات، سۆران، چۆمان، حاجی ئۆمەران و سپیلک
بوون و کرانە ئامانج و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕتی وت، سێ جار ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە
دهۆک بە درۆن هێرشکراوەتە سەری و یەکێتی ئەوروپا و وەزیری دەرەوەی تورکیاش ئیدانەی
هێرشەکەیان کرد.
لە
سلێمانیش دەنگی تەقینەوە بیستراوە و بەڵام بەهیچ شیوەیەک پشتراستنەکراوتەوە
ئامانجەکەی کوێ بووە و لە کوێی داوە.
مەسعود
بارزانیش راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانەوە ٤٥٠ جار هەرێمی کوردستان بە ئامانج
گیراوە و پێنج جاریش بارەگاکانیان بە ئامانج گیراون و وتیشی، ئەو هێرشانە
شەڕفرۆشتنێکی ئاشکرایە دەبێت چارەسەر بکرێت.
لە کەرکوک و موسڵیش هێرشی ئاسمانی کرایە
سەر بارەگای حەشدی شەعبی و پۆلیسی عێراق و بەهۆی هێرشەکانەوە حەشدی شەعىی
رایگەیاند، سێ چەکداریان کوژران و چوار چەکداری دیکە برینداربوون و وەزارەتی
ناوخۆی عێراقیش وتی، لە موسڵ لە ئەنجامی هێرشێک دوو پۆلیس كوژران و پێنجی دیکە
برینداربوون و بەپێی ئامارێکیش لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانەوە ٧٩ چەکداری حەشدی شەعىی
کوژراون.
دواتریش
هێرشەکان کۆیەشیان گرتەوە و لە چەند کاتژمێری دواتردا چەندین درۆنی تر ئاڕاستەی
فڕۆکەخانەی هەولێر و چیای کۆڕەک و سلێمانی و ناحیەی تۆپزاوا کران، هەروەها
بارەگایەکی پێشمەرگەش لە مەخموور کرایە ئامانج، دوای هێرشەکانی ئێوارەی رابردوویش
بۆ سەر دهۆک هێرشکرایەوە سەر ئاکرێیش، لە عەینکاوەی سنووری هەولێریش درۆنێک کەوتە
خوارەوە وزیانی بە ماڵێک گەیاند
.