PM:05:40:29/03/2026
3788 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن یان درێژکردنەوەی پشوو نەدراوە و بڕیارە ئەمشەو کۆبوونەوە لە نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بکرێت و بڕیاری کۆتایی بدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێکی ئاگادار لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی درێژکردنەوەی پشوو نەداوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بڕیارە ئەمشەو کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنەکان
بکرێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر پشوو بدرێت.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکاتەوە،
بەڵام بەهۆی بۆردوومانە چڕەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان و لە پێناو سەلامەتی
گیانی قوتابیان و مامۆستایان، بڕیار درا ئەمڕۆ بکرێتە پشوو.