PM:05:50:28/03/2026
2620 جار خوێندراوەتەوە
شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکیدا بۆ پارتی و حزبەکانی تر رایگەیاند، ئەوەی دژی رێککەوتنەکەی نەوەی نوێ و یەکێتییە تەنها پارتی و ئەو حزبانەیە کە سەر بە پارتین. جەختیشی کردەوە، نەوەی نوێ ئەم رێککەوتنەی بۆ خزمەتی خەڵکە و هەرچییەکیش پێی بکرێت دەیکات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد، پارتی دەیەوێت هەرچی جومگەکانی وڵاتە بەدەست خۆیەوە بێت و نەوت بفرۆشێت پارەکەی نەگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت و حەزدەکات هەموو دامەزراوەکان بە دەست خۆی بێت و پەرلەمان نەبێت و کەسیش لێی نەپرسێتەوە.
وتیشی، کە من
بێدەنگ بم هەموو هێزە ناڕازیی و بەناو ناڕازییەکانیش بێدەنگ دەبن کە قسەش دەکەم
هەموویان قسە بە ئێمە دەڵێن لەبری بە یەکێتی و پارتی بڵێن".
باسی لەوەشکرد، "رۆژانە لە بەغداوە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دێتە هەرێمی
کوردستان بۆی بکرێت بە بەنزین و لیتری بدرێت بە ٤٥٠ دینار، بەڵام نەکراوە و دەدزرێت،
فراکسیۆنەکەمان لە بەغدا کار بۆ گێڕانەوەی ئەو نەوتە دەکات".