PM:08:02:01/04/2026
1044 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی پارتی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان کرد لە بەغدا و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت و دۆخی ئەمنی و هێرشە درۆنییەکانی سەر ناوچەکەیان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەیبەت حەلبوسی پێشوازی لە شاندێکی پارتی کردووە بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی و بە ئامادەیی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبی تەقەدوم.
بەپێی
راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی چەند دۆسێیەکی سیاسییان کرد، لەوانە
ئیستحقاقە دەستوورییەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێک کە بتوانێت لە سایەی ئاڵنگارییەکانی
ئێستادا، خواستی ئەم قۆناغە بەدیبهێنێت.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە
تایبەت بوو بە بارودۆخی ئەمنی و ئەو هێرش و بەئامانجگرتنانەی کە لەم دواییانەدا روویان
لە هەرێمی کوردستان کردووە. لەو بارەیەوە، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر رەتکردنەوەی
هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاسایشی وڵات و دامەزراوەکانی، و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی
کوردستان وەک بەشێک لە ئاسایشی گشتیی عێراق.