سەردێڕ:

چەند درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران

PM:11:34:31/03/2026

1744 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا سیستمی بەرگریی هاوپەیمانان ژمارەیەک درۆنی بۆمبڕێژکراوی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکان بۆسەر فڕۆکەخانە و کۆنسوڵی ئەمریکا بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا زیاتر لە هەشت دەنگی تەقینەوەی گەورە لە ئاسمانی هەولێر بیستران.
چاوگێکی ئەمنیش ئاشکرای کرد، کە دەنگەکان دەنگی درۆن بوون و لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنراون و تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان نەزانراوە.












گەلەری