AM:10:36:31/03/2026
1432 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئاڕتی وت، دوای رادەست کردنی لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی رێکارەکان دەستیپێکردووە و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم دەنێرن.
ئەمڕۆ ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، دوای رادەستکردنی لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی ئامادەکاری بۆ ناردنی مووچە دەستی پێکردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێ رەوانە بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانیش سودانی وتوویەتی بە
هەرێم، بۆ ئەم مانگە ١٢٠ ملیارەکە نەنێرن، بەهۆی راگیرانی هاتووچۆی بازرگانیو
داخرانی بەشیک لە دەروازەکانەوە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت کە پارەکە وەکو قەرز
لەسەر هەرێم هەژمار دەکرێت یان نا.