PM:02:30:29/03/2026
11616 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک دەڵێت، لقی کۆمپانیاکانیان و سەنتەرەکانی فرۆشتن لە سەرجەم پارێزگاکاندا لە تەواوی ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراک، هەروەها هەموو پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان دابین کراون بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی کارەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک، بۆ ئەوەی سەبەتەی خۆراک بگاتە دەستی ئەو کەسانەی شایستەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک وتی، کۆمپانیاکە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئامێرەکانی (POS) پەیڕەو کردووە، ئەمەش بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دەستپاکی و شەفافیەت لە مامەڵە داراییەکان و کەمکردنەوەی رێژەی هەڵەکان، جگە لە خێراکردنی رێکارەکان بە جۆرێک کە لەگەڵ گۆڕانی دیجیتاڵیدا بگونجێت.
وتیشی، کۆمپانیای گشتی بازرگانی خاوەنی عەمبارێکی ستراتیژی پێویستە لە
پێکهاتەکانی سەبەتەی خۆراک، کە بە بەردەوامی لەلایەن بەشی کۆنترۆڵی جۆرییەوە
پشکنینی وردی تاقیگەیی بۆ دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی و کوالێتی
ماددەکان پێش ئەوەی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێن.