کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوچەکە هەوری تەواو دەبێت و بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم پێشبینی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردووەتەوە و بە گوێرەی پێسبینییەکان، باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش، بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
مەوداى بینین لەنێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتردا دەبێت و خێرای باش لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠
کیلۆمەتردا دەبێت.
لە بارەی کەشی
سبەینێ یەکشەمەشەوە، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت
لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچر بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەراورد
بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە
بە گوێرەی پێشبینییەکانیش
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شیوەیە دەبێت:
هەولێر: ١٥ پلەی
سیلیزی
پیرمام: ١١ پلەی
سیلیزی
سۆران: ١٢ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٤
پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٣ پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٤
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٤ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: ١٥ پلەی
سیلیزی
گەرمیان: ١٨ پلەی
سیلیزی