سەردێڕ:

وادەی داخستنی ئاسمانی عێراق درێژکرایەوە

PM:03:01:31/03/2026

1604 جار خوێندراوەتەوە

ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق بڕیاریدا ماوه‌ی داخستنی ئاسمانی عێراق به‌ رووی گه‌شتی فڕۆكه‌كان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه‌ درێژ بكاته‌وه‌.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، بڕیارەكە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی ناوچەكەیە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەمەش وەک رێکارێکی کاتییە بۆ خۆپارێزی و چاوەڕێن هەڵسەنگاندنی دیكە بكەن پەیوەست بە گۆڕانكارییەكان و لە هەر گۆڕانكارییەكی نوێدا كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەن.

لەگەڵ رۆژی یەكەمی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل ئاسمانی عێراق داخرا و سەرجەم گەشتەكانیش راگیران.













گەلەری