سەردێڕ:

لەبارەی دابەشکردنی غازی ماڵانەوە بڕیارێکی نوێ درا

PM:02:52:01/04/2026

1064 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رێنمایی نوێی بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان دەرکرد و رایگەیاند، دابەشکردنی غازی ماڵان لە گەڕەکەکاندا بەپێی "فۆڕمی خۆراک" دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانی، دابەشکردنی غازی ماڵان لە گەڕەکەکاندا بەپێی "فۆڕمی خۆراک" دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە هاوڵاتیان فۆڕمی "ئەسڵی" خۆراکیان پێبێت و بە هیچ شێوەیەک "کۆپی" فۆڕمەکە کاری پێناکرێت و غازی پێ نادرێت.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی پرۆسەی دابەشکردنی غاز و رێگریکردن لە هەر جۆرە سەرپێچییەک دێت، تاوەکو دڵنیایی بدرێت کە غازەکە بە یەکسانی دەگاتە دەستی هەموو خێزانەکان.













گەلەری