PM:05:58:29/03/2026
1352 جار خوێندراوەتەوە
وهزارهتی دارایی ههرێم رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه، لیستی مووچهی مانگی سێی مووچهخۆران و راپۆرتی تهرازوی پێداچوونهوهی مانگی رابردوو رهوانهی بهغدا دهكرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، وهزارهتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو له راگهیهندراوێكدا ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئهمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و موچەخۆران و راپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایییەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، لیستی مووچه و راپۆرتی تهرازوی پێداچوونهوه رادەستی
فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
پێشتریش چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت،
پارەی مووچەی مانگی سێ ئامادەیە و چاوەڕوانی هەرێمن ١٢٠ ملیارەکە و لیستی مووچە
بنێرێت تاوەکو مووچە بنێرن.
باسی لەوەشکرد، هیچ
کێشەیەک لە پارەی مووچەی مانگی سێی هەرێم نییە و بەغدا چاوەڕوانە هەرێم ١٢٠ ملیاری
داهاتی نانەوتیی مانگی سێ و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە بۆ بەغدا بنێرێت و
لەگەڵ ناردنیان بەغدا بە زووترین کات دەست بە ناردنی مووچەی هەرێم دەکات.