PM:10:26:29/03/2026
1656 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئاسمانی سلێمانی بیسترا و وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش رایگەیاند، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی یوئێن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سلێمانی بیسترا و دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی درۆنیی بووە.
لەوبارەیەوە وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، "بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی یوئێن لە گردی ڕیعایەی سلێمانی و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".