مانەوەی ئێن ئاڕ تی لە لوتکەدا
PM:05:45:02/04/2026
436 جار خوێندراوەتەوە
ئاوات عەبدوڵا
+
-
سەرباری یەک دنیا رەخنەو تێبینی لەسەر ئێن ئاڕ تی و نەوەی نوێ و شاسوار عەبدولواحید بەڵام بەڕاستی دڵخۆشم ئەو هەموو تیڤی و پەیج و کەناڵ و میدیا فەرمی و
سێبەرانە بەهەبوونی بودجەیەکی زەبەلاح و خوێن و نەوت و فرۆشتنی کەرامەتی هاوڵاتی کوردستان کەچی ناتوانن بگەنەوە بەدامێنی کەناڵێک کە بۆری نەوت و رەنج و بودجەی خەڵکی کوردستانی لەپشتەوە نیە.
پێشەنگ بوونی ئێن ئاڕ تی بۆیە دڵخۆشکەرە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە پارەو تەماع و مووچەی خەیاڵی هەرگیز نابنە پێودانگ بۆ ئەوەی دەزگایەکی ئیعلامی پێشکەوتوت هەبێت!.
ئەم پێشەنگیە هەڵوەشێنەرەوەی هەموو ئەو بانگەشانەیە کەدەڵێن راستە میدیاکانی یەکێتی و پارتی بەلێشاو پارە وەردەگرن بەڵام بەو پارەیە توانیویانە مودیلێکی گرنگی میدیا لەکوردستان بهێننە ئاراوە.
نەخێر هەرگیز خواردن و تاڵانی قوت و سەرخان و ژێرخانی خەڵک و وڵات ناتوانێت ببێتە مودیلێکی سەرکەوتو ڕەنگە بۆ چەند سات و کاتێکی دیاریکراو بەهۆی پارەی هەڵڕێژراو بتوانن هەندێک هەنگاوی جیاواز بنێن بەڵام دڵنیابن کۆتایی رێگاکە هەر بۆ خەڵک و بۆ ئەو کەس و دەزگاو میدیاو ڕۆژنامەنوسانەیە کەبەڕاستی لەگەڵ خەڵک و بۆ خەڵکن.
پیرۆزە ئێن ئاڕ تی!.