PM:04:02:02/04/2026
7840 جار خوێندراوەتەوە
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمی ژنێک لەناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، تیمی ژێرئاوکەوتنی سنووری خەباتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکەوە و توانیان تەرمەکە دەربهێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پاش دەرهێنانەوەی تەرمەکە راستەوخۆ رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و تا ئێستاش
هۆکارەکەی نەزانراوە.