كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین بەردەوام بێت و پلەكانی گەرماش هەر بە نزمی بمێننەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، كەشناسیی هەرێم سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات ئەگەری لێزمەبارانی دەبێت.
کاریگەری نا سەقامگیری
کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکانی
(سلێمانی و هەڵەبجە) و تاوەکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای
سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند، بەهەمانشێوە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری
بارینی کەمێک نمەباران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان
و ناوچە سنوورییەکان.
باسی لەوەشکرد،
پلەکانی گەرمای سبەی شەممە کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی پلەكانی
گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كردووە:
هەولێر: ١٨ پلەی
سیلیزی
پیرمام: ١٣ پلەی
سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٩
پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٥ پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٦ پلەی
سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٦ پلەی
سیلیزی
گەرمیان: ٢٠ پلەی
سیلیزی