سەردێڕ:

سبەینێ لەم ناوچەیە غازی ماڵان دابەشدەکرێت

PM:01:12:03/04/2026

27020 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەینێ شەممە، دابەشکردنی غاز بەردەوام دەبێت و هەر هاوڵاتییەک بە فۆڕمی خۆراک بتڵێک غازی پێدەدرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە کە تیایدا هاتووە، ​ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەنەوە سبەینێ شەممە، کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت و دابەشکردنەکە لە رێگەی بریکاری غازەکانەوە دەبێت بەپێی ناوی بریکاری خۆراک و بەپێی ئەوناوانە هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە ئەوکەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتیمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.













گەلەری