PM:12:23:03/04/2026
1888 جار خوێندراوەتەوە
تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، دوایین به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی به‌عس له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و بڕیاره پرسه‌كه‌شی هه‌ر له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، سالم جومه‌یلی، ئه‌فسه‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
به‌قسه‌ی سالم
جومه‌یلی، بڕیاره پرسه‌ی تاهیر جه‌لیل حه‌بوش، له سبه‌ی شه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ
رۆژ له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
تاهیر جه‌لیل
حه‌بوش، به‌رله‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌منیی عێراق بووه‌و پاشان له ساڵی ١٩٩٩
تاوه‌كو ساڵی ٢٠٠٣ و روخانی رژێمی به‌عس، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق
بووه.
حه‌بوشی ساڵی ١٩٥٠
له تكریت له‌دایك بوه، ماوه‌یه‌ك پارێزگاری زیقار بوه‌و سه‌رده‌مێك وه‌زیری
ناوخۆ بووه.