AM:12:52:31/03/2026
2008 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی کەورگۆسک، شەش کەس کوژراوب و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، شەوی دووشەممە کاتژمێر ٥٠: ١٠ خولەک لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە خەبات، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆن لە نێوان دوو بنەماڵە کە خزمی یەکن، شەڕەتەقە ڕووی دا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەو شەڕەی لە نێوان هەردوولادا دروست بووە، شەش هاوڵاتی لە هەردوولای شەڕەکە گیانیان لەدەست داوە و سێ هاوڵاتی تریش بریندار بوون.
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا، پۆلیسی هەولێر دووپاتی کردەوە کە دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕێکارە یاساییەکان جێبەجێ دەکرێن.