سەردێڕ:

ئێران: تەندروستی رێبەری باڵا لەوپەڕی باشیدایە

PM:05:50:01/04/2026

756 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، روونکردنەوەی لەسەر هۆکاری دواکەوتنی دەرکەوتنی رێبەری نوێ وڵاتەکەی دا و رایگەیاند، موجتەبا خامنەیی، تەندروستی زۆر باشە و دەرنەکەوتنی تەنها پەیوەندیی بە بارودۆخی جەنگەوە هەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، " موجتەبا خامنەیی لە تەندروستییەکی باشدایە و دواکەوتنی دەرکەوتنی لەبەردەم رای گشتیدا تەنها پەیوەندی بە بارودۆخی جەنگەوە هەیە".

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و وتی، "چیتر هیچ کەسێک لە جیهاندا ناتوانێت متمانە بە دیپلۆماسییەتی ئەمریکا بکات، چونکە واشنتن دیپلۆماسییەت و دانوستانەکان وەک ئامرازێک بۆ زەمینەسازیی سەپاندنی داواکارییەکانی یان بەکارهێنانی هێز بەکاردەهێنێت".

هەروەها جەختیشی کردەوە، تاران بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە خۆی دەکات بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جەنگێک کە بە هاندانی ئیسرائیل ئەمریکای تێوەبگلێنرێت.













گەلەری