PM:04:56:01/04/2026
724 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند، "سه‌رۆكی نوێی رژێمی ئێران"، هه‌ر ئێستا داوای ئاگربه‌ستی له ئه‌مریكا كرد. ده‌شڵێت، تا كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز به‌رده‌وام ده‌بین له لێدانی ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ چاخی به‌ردین.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی، "سه‌رۆكی نوێی رژێمی ئێران، كه له‌چاو ئه‌وانه‌ی پێش خۆ‌ی زۆر كه‌متر توندڕه‌وه و زۆریش ژیرتره، هه‌رئێستا داوای ئاگربه‌ستی لە ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد."
ترەمپ ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئێمه كاتێك بیر له‌و داوایه ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌روی هورمز بكرێته‌وه
و هیچ به‌ربه‌ستێكی تێدا نه‌بێت.
جه‌ختیشی كردووەته‌وه،
تا ئه‌و كاته، به‌رده‌وام ده‌بین له لێدان له ئێران و له‌ناوبردنی، یان وه‌ك ده‌ڵێن،
ده‌یگێڕینه‌وه بۆ چاخی به‌ردین.