PM:04:06:01/04/2026
520 جار خوێندراوەتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.
لە بەشێکی
دیکەی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی، هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی وەرزشوانان و
یاریزانانی هەڵبژاردەی توپی پێی عێراق دەخوازێت.