سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم سەرکەوتنى عێراق بۆ مۆندیال ببێتە هاندەرێک بۆ تەبایی

PM:12:40:01/04/2026

488 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان و وەرزشوانان کرد و رایگەیاند، ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە دوای ٤٠ ساڵ چاوەڕوانی بەدیهات، جێگەی شانازیی هەموو عێراقییەکانە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم سەرکەوتنە مژدەیەکە و دوای ٤٠ ساڵ چاوەڕوانی، شانازییەکی گەورەی بۆ عێراقییەکان تۆمار کرد.

هاوکات لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی عێراق کردووە کە بە هەوڵ و دڵسۆزیی خۆیان خەونی مۆندیالیان کردە راستی.

هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردەکە لە ناو یارییەکانی مۆندیال خواستووە و هیوای وایە ئەم بردنەوەیە ببێتە هاندەرێک بۆ تەبایی و شادیی زیاتر بۆ هەمووان.

هەڵبژاردەی عێراق دوای ساڵی ١٩٨٦، ئەمە یەکەمجارە دەگاتە یارییەکانی مۆندیال، کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦ لە وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت.














گەلەری