سەردێڕ:

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو دابەشدەکرێت

AM:10:47:12/03/2026

960 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٦ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا وتی، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى دووی ساڵی ٢٠٢٦، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و رێکارەکانی دابەشکردنی تەواو کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون وهەر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


 

 













گەلەری