سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، شەڕی ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت، چونکە هیچ شتێک لە ئێران نەماوەتەوە تا بکرێتە ئامانج. دەشڵێت، هەندێک وردە شت لێرە و لەوێ ماون، هەر کاتێک بمەوێت کۆتایی پێ بهێنم، کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئەوەی ئاشکراکرد، هێزەکانیان رۆژی سێشەممە، ١٦ بەلەمی مینڕێژکراوی ئێرانیان لە ناوبردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "هێرشەکانمان زۆر بەباشی کردووە و زۆر لە پێش ئەو کاتەی دیاریمان
کردبوو توانیمان ئامانجەکانمان بەدەستبهێنن و زیانێکی زۆرمان بە دەسەڵاتی ئێران گەیاندووە".
دەشڵێت، ئێران
دوژمنکارییەکانی تەنیا بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا نەبووە، بەڵکو وڵاتانی کەنداویشی لە
ناوچەکەدا گرتووەتەوە.
وتیشی، ئێستا
باجی ئەو ٤٧ ساڵە لە مردن و وێرانکارییە دەدەن کە خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری
بوون. ئەمە تۆڵەسەندنەوەیە. ئەوان بەم ئاسانییە رزگاریان نابێت.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، ماوەی ١٢ رۆژە هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر
بنکە و بارەگا سەربازی و کێڵگەکانی وزە بەردەوامن، ترەمپ دەڵێت، هیچ شتێک نەماوە لەو
وڵاتە بە ئامانج نەگیرێت.