PM:12:39:11/03/2026
864 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران چەند هێرشێکی مووشەکی قورسی کردە سەر ئیسرائیل و بەوتەی سوپای پاسداران، بەهێزترین هێرشی مووشەکییان بووە لە سەرەتایی جەنگیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، هاوکات سوپای ئیسرائیلیش تاران و کەرەج و چەند ناوچەیەکی دیکەی بۆردوومان کرد.
سوپای پاسداران دەڵێت، قورستترین و پێشکەوتووترین موشەکیان ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کردوە و بۆ دووەم جاریش بنکەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیان لە نزیک تەلئەبیب بە ئامانج گرت، هاوکات باسی لەوەشکرد، بە موشەکی خوڕەمشەهر هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، لەلایەکی دیکەیشەوە، گروپەکانی مقاوەمە وتیان، لە ٢٤ کاتژمێردا ٣١ جار هێرشیانکردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق.
ئاژانسەکانیش باسیان لەوەکرد، لە ئاسمانی
قەتەر و ئیمارات دەنگی تەقینەوە بیستراوە و وەزارەتی بەرگری ئیماراتیش باسی لەوەکرد، سیستمی بەرگری ئاسمانی هێرشی
موشەکی و درۆنی ئێرانی تێکشکاندوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئیسرائیل و ئەمریکاش هێرشی
ئاسمانی قورسیان کردە سەر ئێران و میدیاکانی تاران دەڵێن، هێرشەکان چەندین ناوچەی
لە کەرەج و تاران و فڕۆکەخانەی میهراباد و چەند ناوچەیکی دیکەی کردووەتە ئامانج،