AM:09:33:11/03/2026
864 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو بە ژمارەیەک درۆن سنووری هەولێر کرایە ئامانج و پارێزگاری شارەکەش دەڵێت، تاوەکو ئێستا بە ٢٠٠ درۆن هێرشکراوەتە سەر شاری هەولێر و دەوروبەری.
بەپێی زانیارییەکان، درۆنێک لە کۆمەڵگەی سێبیرانی سەر بە هەولێر کەوتووەتە خوارەوە، هەروەها چڕی هێرشە درۆنییەکان لەسەر سنووری سۆران بوو و حەوت درۆن لە چیاکانی بەنی هەریر و برادۆست کەوتنە خوارەوە ولە سنووری قەزای هەریریش سێ درۆن خرانە خوارەوە.
هاوکات،
هیچ کام لە درۆنەکان زیانی گیانی و مادییان نەبووە و پووچەڵکراونەتەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وتی، لە سەرەتای
دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، ٢٠٠ هێرشی درۆنی کراوەتە سەر سنووری هەولێر.