سەردێڕ:

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا؛ بەهای زێڕ دابەزی

AM:10:28:09/03/2026

800 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٩ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەهای هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج ھەزار و ١٠٢ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٥٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١٦٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ٢٦٧ هەزار دینارە













گەلەری