سەردێڕ:

پارێزگاری هەولێر: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بەشدار بن لە کەمپینی هاوکاریکردنی کوردانی رۆژئاوا

PM:03:10:22/01/2026

944 جار خوێندراوەتەوە

لە هەولێر كەمپینێكی گەورە لەسەر ئاستی ئیدارەی شار دەستپێكردووە بۆ كۆكردنەوەی پێداویستی رۆژانە و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بەشداریی كەمپەینەكە بكەن .


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وتی، کەمپینێکیان بۆ خەڵکی رۆژئاوا لە هەولێر راگەیاندووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەپێی توانای خۆیان هاوکاری رۆژئاوا بکەن.

وتیشی، كەمپیەینەكە تا پێویست بكات بەردەوام دەبێت.

هەزاران هاوڵاتی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی هێرشی سوپای سوریای عەرەبی ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی رۆژئاوا بوون و ئێستا پێویستییان بە کەلوپەلی رۆژانە هەیە.













گەلەری