PM:12:08:22/01/2026
800 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت، هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست و هێرشکردنەسەر کۆبانێ و جزیرە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتنی ئاگربەستەوە دووپاتدەکەنەوە، بەڵام هێزە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست و بەهۆیەوە كۆبانێ و جزیرە رووبەڕووی هێڕشی دڕندانە بوونەتەوە.
باسی لەوەشکرد، کۆبانێ سیمبولی شەڕی داعـ.ـش بوو بەڵام ئێستا بەتەنها
جێهێڵدراوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن دەستوەردانی بەپەلە بکات بۆ
ڕاگرتنی هێرشەکان، چونکە ئەوەی لە کۆبانێ ڕوودەدات تەنها هێرشی سەربازیی نیە بەڵکو
تاوانی جەنگە.
دەشڵێت، کۆبانێ جیهانی لە داعش پاراست و لەوێوە ئەفسانەی داعش تێکشکا
و کۆبانێ بووە سیمبولی بەرەنگاربوونەوە و سەرکەوتن بەسەر داعشدا.