سەردێڕ:

عەلی حسێن: پێویستە بەزووی رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم بکرێت

PM:05:24:24/11/2025

996 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، پێویستە بەزووترین کات رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکرێت. دەشڵێت، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن، ئەوکاتە رێگای دیکە نییە پێویستە بیر لە هەڵبژاردنێکی نوێی پەرلەمانی کوردستان بکەینەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە میدیای حزبەکەی وتووە، هەلومەرجێکی نوێی سیاسی هاتووەتەئارا، پێویستە هەوڵ بدرێت بەزوویی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا رێککەوتنی لەسەر بکرێت و پێکبهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر لایەنەکان نەگەنە رێککەوتن، ئەوکاتە رێگای دیکە نییە پێویستە بیر لە هەڵبژاردنێکی نوێی پەرلەمانی کوردستان بکەنەوە.













گەلەری