AM:11:52:24/11/2025
932 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی بەغدا دەڵێت، سزای ئەو کەسانە دەدات کە شەقامە گشتییەکان دەگرن یاخودزبڵ و خاشاک لە شەقامە گشتییەکاندا فرێدەدەن، دەشڵێت، سزاکان تا پێنج ملیۆن دینار دەڕوات و شۆردنی ئۆتۆمبێلیش لە شەقامە گشتییەکان سزاکەی ٥٠٠ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی شارەوانی بەغدا چەند سزایەکی نوێی راگەیاند و سزای فڕێدانی پاشماوەی بیناسازی لە ناوچە دیارینەکراوەکاندالە نێوان دوو بۆ پێنج ملیۆن دینار دیاری کردوە، گرتنی رێگەی گشتیش بە هەر مەبەستێک بێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە سزاکەی یەک ملیۆن دینارە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شۆردنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە گشتییەکان بەدەر نییە لە
سزاکان و هەر کەس ئەو کارە بکات ٥٠٠ هەزار دیانر سزا دەدرێت و وردەکاری سزاکەی
دەنێردرێت بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ.
هاوکات ئودەی جندەیل، وتەبێژی شارەوانی بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی وتووە، لە
ئێستاوە ژمارەیەکی زۆر سزا بەسەر ئەو سەرپێچیکارانەدا سەپێنراوە کە دەستدرێژی
دەکەنە سەر رێگاکان و گۆڕەپانە گشتییەکانی ناو پایتەخت.