سەردێڕ:

لە چەند پارێزگایەکی عێراق سبەی کرایە پشوو

AM:11:04:24/11/2025

1040 جار خوێندراوەتەوە

هەریەکە لە پارێزگاكانی بابل، میسان و زیقاڕ بڕیاریاندا سبەی سێشەممە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، بكرێتە پشووی فەرمی.


دیوانی هەرسێ پارێزگای بابل، میسان و زیقاڕ، لە سێ راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردەوە، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، كچی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) و هاوسەری ئیمام عەلی كوڕی ئەبو تاڵب، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە ٢٥ـی ئەم مانگە بكرێتە پشووی فەرمی لە فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكانی ئەو پارێزگایانە.

وەك لە راگەیەندراوەكاندا هاتووە، پشووەكە فەرمانگە ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوەو دەوامی فەرمابەرانی ئەو فەرمانگەیانە ئاسایی دەبێت.
پێشتریش هەردوو پارێزگای كەربەلا و واست، بڕیاریاندابوو رۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، بكرێتە پشووی فەرمی.













گەلەری