AM:10:34:02/08/2025
14948 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سنبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە رۆژی دووشەممەوە خۆڵبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و خێرایی با کەمێک زیاد دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی
سبەینێش دەڵێت، بە هەمانشێوەی ئەمڕۆ، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
کەشناسی عێراقیش بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە خۆڵبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و خێرایی
با کەمێک زیاد دەکات.
پلەکانی گەرما
لە ناوچە دیارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر : ٤٣
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤١
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤١ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٤٤
پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٤
پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٣٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٦
پلەی سیلیزی