PM:12:26:27/04/2025
1440 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنیەوە داتای بەشەخۆراکی خۆیان نوێکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەندێک پارێزگا رێژەی ٩٠٪ـی دانیشتوانیانی لە پرۆسەی نوێکردنەوەدا بەدەستهێناوە.
هاوکات ئەو
وتەبێژە ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات زانیارییەکانیان لە ئەپڵیکەیشنی
کارتی ئەلیکترۆنیدا تۆمار بکەن بۆ پاراستنی مافەکانیان بۆ بەدەستهێنانی کارتی بەشەخۆراکی
و دڵنیابوون لە جێگیرکردنیان لەم سیستەمەدا.