هەفتەی داهاتوو خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشدەکرێن

PM:01:15:06/03/2026

168 جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی داهاتوو خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەش دەکرێن، بەڵام جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوو چونکە ململانێکان هێندە بەهێزن کە پێشبینیکردنی براوەکان بووەتە کارێکی ئەستەم بۆ چاودێران.

خولی ٩٨ـەمین خەڵاتی ئۆسکار، لە ١٥ی ئازار ٢٠٢٦ لە هۆڵی "دۆڵبی تیەتەر" لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا هەردوو فیلمی "One Battle After Another" و"Sinners" وەک دوو جەمسەری سەرەکی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلم پاڵێوراون.

وەک ئاشنایە هەموو سالێک بەربژێرەکان هەڵدەبژێردرێن و لە شەوی خەڵاتەکەدا بۆ هەر بەشێک کەسێک خەڵاتەکە دەباتەوە، لە بەشی بەربژێرانی باشترین خانمە ئەکتەردا، جێسی بەکڵی بۆ فیلمی "Hamnet" و ڕۆز بێرن بۆ فیلمی "If I Had Legs I’d Kick You" ڕکابەرییەکی سەخت دەکەن، لە کاتێکدا لە بەشی بەربێژێرانی پیاواندا ململانێکە لە نێوان تیمۆسی شالامێ بۆ فیلمی"Marty Supreme" و مایکل بی جۆردن بۆ فیلمی"Sinners" دایە.

هەروەها تێیانا تایلۆر و ئیمی مادیگان وەک بەهێزترین بەربژێری باشترین ئەکتەری یاریدەدەر دەبینرێن کە چاوەڕێ دەکرێت یەکێکیان پەیکەرە زێڕینەکە لەگەڵ خۆی بباتەوە ماڵەوە.

ئەم خەڵاتە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٢٩ دەگەڕێتەوە، بە شکۆدارترین خەڵاتی سینەمایی جیهان دادەنرێت و ساڵانە ملیۆنان بینەر چاوەڕێی ساتەوەختی ڕاگەیاندنی براوەکان دەکەن.