ئایا جۆنی دێپ دەگەڕێتەوە بۆ بەشە نوێیەکەی فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی؟

PM:04:21:05/03/2026

1220 جار خوێندراوەتەوە

جۆنی دێپ ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە بۆ نواندن لە بەشە نوێیەکەی فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبی و یەک داواکاریشی هەیە.

جێری برۆكهایمەر، بەرهەمهێنەری زنجیرە فیلمی چەتەكانی دەریای كاریبی لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند "بەرهەمهێنانی چەتەكانی دەریای كاریبی بەبێ جۆنی دێپ ڕاست نییە و ئەگەر بە دەستی من بێت، دەبێت ئەوی تێدابێت".

وتیشی، جۆنی دێپ دەرگای گفتوگۆی بە كراوەیی جێهێشتووە بۆ گەڕانەوە بۆ نواندن لە زنجیرە فیلمەکەدا و تەنها شتێک كە لەسەری وەستاوە شێوازی سیناریۆ و چیرۆكی فیلمەكەیە.

جۆنی دێپ لە ساڵی 2021، تۆمەتبارکرا بەوەی لەگەڵ هاوسەری پێشووی، ئەمبەر هێرد، شەڕانگێز بووە و چەند جارێک لێی داوە، بۆیە ئەویش سكاڵای لەسەر تۆماركرد، کاتێکیش کە تۆمەتەکان بڵاوبوونەوە پێش دانیشتنی دادگا، کۆمپانیای دیزنی جۆنی دێپی كردە لیستی ڕەشەوە لە بەشی شەشەمی زنجیرەفیلمی چەتەكانی دەریای كاریبی دوورخرایەوە، بەڵام دوای دانیشتنی دادگا و ئاشکرابوونی ڕاستییەکان، جۆنی بێتاوان دەرچوو و کۆمپانیاکە پەشیمانبوونەوە و ئێستا ماوەی سێ ساڵە لە هەوڵی گفتوگۆدان لەگەڵ جۆنی دێپ تا بگەڕێتەوە بۆ بەشی شەشەم.