بەم زووانە فیلمە نوێیەکەی کیلیان مۆرفی لەسەر تۆڕی نێتفلێکس بەخشدەکرێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "people"،
فلیمی "Peaky Blinders:
The Immortal Man" کە سەر بە زنجیرەی بەناوبانگی "peaky blinders"ە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە.
ئەم فیلمەی دنیای پیکی بڵایندەرزکان لە دەرهێنانی تۆم هارپەر و نووسینی
ستیڤن نایتە، وەک بەردەوامییەک بۆ زنجیرە دراما بەناوبانگەکەی "پیکی بڵایندەرز"
بەرهەم هێنراوە.
ئەم فیلمە جارێکی دیکە ئەستێرەی جیهانی کیلیان مۆرفی لە ڕۆڵی سەرەکیدا
کۆدەکاتەوە لەگەڵ گروپێک لە ئەکتەرە کۆنەکان بە بەژداریکردنی چەند ئەکتەرێکی نوێ، لەوانە
سۆفی ڕەندڵ و ستیڤن گراهام، هەروەها ئەستێرەی نوێی وەک ڕێبێکا فێرگسۆن و باری کیۆگان.
فیلمەکە یەکەمین نمایشی لە هۆڵی سیمفۆنی لە شاری بێرمینگهام لە ٢ی ئازاری
٢٠٢٦ ئەنجامدراوە، و بڕیارە لە ٦ی ئازار لە سینەماکاندا نمایش بکرێت و لە ٢٠ی ئازاری
٢٠٢٦ بە فەرمی لە نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە.
کیلیان مۆرفی ئەکتەرێکی ناوداری ئێرلەندییە و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە،
کە بە ڕۆڵی تۆمی شێڵبی لە زنجیرەی پیکی بڵایندەرز و ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ئۆپنهایمەر
ناوبانگی جیهانی بەدەستهێناوە.