سێلینا گۆمێز:خەون بە خێزانێکی گەورەوە دەبینم

PM:04:39:04/03/2026

684 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەی ناوداری ئەمریکی، سێلینا گۆمێز، لە نوێترین دەرکەوتنیدا پەردەی لەسەر لایەنێکی تایبەتی ژیانی لادا و ڕایگەیاند کە خەونی گەورەی ئەو ئەوەیە ببێتە خاوەنی خێزانێکی قەرەباڵغ لەگەڵ هاوسەرەکەی، بێنی بلانکۆ.

سێلینا لە کاتی بەشداریکردنی لە دووەم ئەڵقەی پۆدکاستی "Friends Keep Secrets"، کە لەلایەن هاوسەرەکەی پێشکەش دەکرێت، بە ڕاشکاوی باسی لە پلانەکانی بۆ داهاتوو کرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە ئارەزوو دەکەن هەیان بێت، سێلینا بە جۆش و خرۆشەوە وتی: "من چوار منداڵم دەوێت.. ڕەنگە بە لای هەندێکەوە زۆر بێت، بەڵام ئەمە خەونی منە."

ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم خەونەی لە فیلمی "The Family Stone" وەرگرتووە، بەتایبەت ئەو دیمەنەی کە خێزانێکی گەورە لە دەوری مێزێکی نانخواردندا کۆبوونەتەوە.

سێلینا باسی لەوە کرد کە هەمیشە وێنای خۆی دەکات کاتێک تەمەنی هەڵدەکشێت، لە سەرووی مێزی نانخواردنێکەوە دانیشتووە و منداڵ و نەوەکانی لەدەورو پشتین، دەڵێت " لە داهاتوودا نازانم چی دەبێت، ڕەنگە تەنها یەک منداڵمان هەبێت یان هیچ، بەڵام ئەو خێزانە قەرەباڵغە خەونی هەمیشەیی منە."

لای خۆشییەوە، بێنی بلانکۆ پێشتر چەندین جار ئارەزووی خۆی بۆ بوون بە باوک نیشانداوە و ڕایگەیاندووە کە "هەموو ڕۆژێک نزا دەکات بۆ ئەوەی ببێتە باوک، چونکە زۆر خولیای منداڵە".

جێگەی باسە سێلینا گۆمێز کە لە مانگی نۆیی ساڵی 2025 لە کالیفۆرنیا لەگەڵ بەرهەمهێنەری موزیک بێنی بلانکۆ هاوسەرگیری کردووە.