هونەرمەندی دیاری کورد، دەشتی کەڵهوڕی نوێترین بەرهەمی خۆی
بڵاوکردەوە و پێشکەشی کەلار و گەرمیانی کرد.
دەشتی کەڵهوڕی، لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئار تی دوو رایگەیاند، نوێترین
بەرهەمی خۆی بە ناوی "کەلار" بڵاوکردووەتەوە و وەک دیارییەکیش پێشکەشی کەلار
و ناوچەی گەرمیانی دەکات.
دەشڵێت "کارێک کە تیایدا بە ئاواز و مەقامی گەرمیانی، سۆزی خۆم بۆ
ئەم خاکە دەردەبڕم، لە بەشی کۆتایی ئەم بەرهەمەدا، وەسێتنامەیەک بە مقام دەچڕم کە گوزارشتە
لە قووڵایی خەم و شکۆی ئەم شارە".
ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە دانراوە، موزیک و دابەشکردنەکەشی
ئەمیر جەباریان ئەنجامیداوە و هۆنراوەکەشی لە نووسینی ئەکرەم هەواسە.
دەشتی کەڵهوڕی لە دیارترین گۆرانیبێژانی کوردە و لە شاری کەرکووک لەدایکبووە،
بەڵام خۆی لە کەلار ژیاوە و ماوەی 24ساڵە لە ئەوروپا ئەژی، زیاتر لە 10 ساڵە وەکو گۆرانیبێژ دەرکەوتووە
و زۆربەی بەرهەمەکانی لە ئاستی ناوەڕۆکدا نیشتمانیین.