گۆرانیبێژی دیاری لوبنانی فەزڵ شاکر خۆی رادەستی سوپای وڵاتەکەی کرد.
دوێنی شەمە ٤ی تشرینی
یەکەمی ٢٠٢٥ میدیاکانی
لوبنان بڵاویانکردەوە کە هێزێکی هەواڵگری سوپای لوبنان لە
کەمپی عەین حەلوە هونەرمەند فەزڵ شاکریان دەستگیر کرد دوای ئەوەی بڕیاریدا خۆی ڕادەستی دەسەڵاتداران
بکات.
بۆ ماوەی ١٢ ساڵلەناو کەمپی پەنابەراندا خۆی حەشاردابوو، بەهۆی دۆسییەی تیرۆرەوە
بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو.
فەزڵ شاکر لە ساڵی ٢٠١٢ وازهێنانی لە گۆرانی وتن ڕاگەیاند، دوای ئەوەی
لە ئەحمەد ئەسیر نزیک بووەوە پاشان لە شەرەکەی شارۆچکەی عەبراکە لە
نێوان سوپای لوبنان و گرووپی ئەسیر لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ڕوویدا، شاکر پەنای برد
بۆ کەمپی عەین حەلوە بۆ ئەوەی لە دەستگیرکردن و لێپرسینەوە ڕزگاری بێت، لەو کاتەدا
چەندین سکاڵای یاسایی لێکرا و تۆمەتبار کرا کە شەڕی دژی سوپای لوبنان کردووە.
دادگای سەربازی، فەزڵ شاکری تۆمەتبار کردووە کە بەشداری لە کارە
تاوانکارییەکان کردووە، سەڕەڕای تۆمەتبار کردنی دادگای سەربازی لە ساڵی ٢٠١٨ بڕیارێکی
دەرکرد کە تێدا بێتاوانی شاکر ڕاگەیەندرا لە تۆمەتەکان بەهۆی نەبوونی بەڵگەی
پێویست.
جێگەی باسە فەزڵ
شاکر لەم دواییانەدا چەند گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و پێشوازییەکی
بەرفراوانی لێکراوە.
تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی
فەرمی لەلایەن سوپا و خودی هونەرمەندەکەوە دەرنەچووە کە دۆخی یاسایی ئێستای خۆی ڕوون
بکاتەوە.